لە رێکەوتی 2018 – 12-17 رۆژی دووشەممە کۆلێژەکەمان لە یادی رۆژی ئاڵا چەندین چاڵاکی ئەنجامدا وەک هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە یاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز پ. ی. د. سعید عمر إبراهيم راگری کۆلێژی پەروەردە و یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز پ.ی.د.سمیر جودت بلال و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، چەندین شانۆگەری لەسەر پێشمەرگەی کوردستان کە لە لایەن چەند قوتابیەکی کۆلێژمان رێکخرابوو هەروەها ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ قوتابیانی کۆلێژەکەمان ساز کرا

Leave a comment