له رۆژى يه‌ك شه‌ممه به‌روارى 24/02/2019 كۆمه‌ڵێك له قوتابيانى قۆناغى سێ يه‌مى به‌شى فيزيك ود.رشاد حسن محمد) له گه‌شتێكه زانستيدا سه‌ردانى وێستگه‌ى كاره‌باى (احمد إسماعيل) كرد كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى هه‌ولێر-مخمور به مه‌به‌ستى ئاشنابوونى قوتابيان به شێوازى دروستكردن و ميكانيزمى كاركردنى وێستگه كاره‌باييه‌كه له رووى سه‌رچاوه‌ى ووزه‌ى ئيشپێكردنى وێستگه‌كه, قۆناغه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌بايى, شێواز و تواناى ووزه‌ى به‌رهه‌مهێنراو, سيسته‌مى گواستنه‌وه‌ى تواناى كاره‌بايى, ئاشنابوون به پێكهاته سه‌ره‌كيه‌كانى وێستگه‌كه, بنچينه‌كانى سه‌لامه‌تى كاركردن ….. هتد.
فه‌رمانبه‌رانى وێستگه‌كه له ئه‌ندازياران و هونه‌ريه‌كان به گه‌رمى پێشوازى له قوتابيه‌كان كرد و هه‌موو زانيارى پێويست بۆ ووڵامدانه‌وه و روونكردنه‌وه‌ى پرسياره‌كانى قوتابيان خسته روو.
گه‌شته زانستيه‌كه زۆر به سوود بوو بۆ قوتابيان كه گرنگيه‌كى تايبه‌تى هه‌يه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى لايه‌نى پراكتيكى له پرۆسه‌ى فێركردنى زانكۆ و گه‌ياندنى زانيارى تازه‌ى زانستى و دۆزينه‌وه‌ى هه‌ڵى كار پاش ده‌رچوون له قۆناغى زانكۆ.
لێره‌وه, راگرايه‌تى كۆلێژى په‌روه‌رده و سه‌رۆكايه‌تى به‌شى فيزيك سوپاسگوزه‌رانى خۆيان پێشكه‌ش به گشت فه‌رمانبه‌رانى وێستگه‌كه ده‌كه‌ن.
https://academics.su.edu.krd/muhamad.hamad
Rashad | Biography
Rashad | BiographySalahadin University-Erbil Academic Profiles |