سيمينارى به‌شي فيزيك
وێبیناری
Academic Writing: Paraphrasing Techniques
“نووسینی ئەکادیمیی: تەکنیکەکانی پارافرەیس”
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له شه‌وى يه‌ك شه‌ممه به‌روارى 10/01/2022 و به ئۆنڵاين, لێژنەی سیمیناری بەشی فیزیک به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ
(MegaMind Plus Academy)
وێبیناری ئەنجامدا.
بەڕێز (پ.د.هیمداد عبدالقهار محمد) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (نووسینی ئەکادیمیی: تەکنیکەکانی پارافرەیس).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو به نووسينى ئه‌كاديمى و گرفته‌كانى و به‌تايبه‌تى بابه‌تى دووباره دارشتنى كار و بيرۆكه‌ى نووسه‌ره‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌ى بيرۆكه و بۆچوونه زانستيه‌كانى نووسه‌ره‌كه باشتر و روونتر به‌دى بكه‌وێت دوور له فێڵ و دزينى كارى كه‌سانى تر.
ئه‌م كاره پێوستى به كارامه‌يى تايبه‌ت هه‌يه له شيكردنه‌وه و نووسينه‌وه‌ى كارى كه‌سانى ئه‌كاديمى تر.
ئامادەبوان بە شێوەی ئۆنلاین بەژدار بوون بە پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. شایەنی باسە ژماره‌ى به‌شداربووان به ئۆنڵاين زياتربوو له 100 كه‌س و گفتوگۆى زۆر چاڵاك و ئه‌رێنى له كۆتايى ميتينگه‌كه ئه‌نجامدرا.