????????????????????????????????????
ئاهه‌نگى رێزلێنان

رۆژى 15-1-2018 له‌ هۆڵى عه‌بدولڵا حه‌داد راگرايه‌تى كۆلێژ به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز د. احمد دزه‌يى سه‌رۆكى زانكۆ و به‌ڕێز د. هيوا ياسين به‌ڕێوه‌به‌رى گشتىي سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى زانستى، هه‌ڵسا به‌ رێكخستنى ئاهه‌نگى رێزلێنان له‌ به‌ڕێز پ.د. جوهر فتاح سعيد له‌پاى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى زانستييان بۆ پرۆفيسۆر و ئه‌و هه‌وڵ و كۆشش و خزمه‌ته‌ به‌رچاوانه‌ى پێشكه‌شى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددينى كردوون.

????????????????????????????????????
كۆتاييهاتنى خولى تۆپى پێى بچووككراوه‌

يه‌كه‌ى وه‌رزشى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ خولێكى توپى پێى بچووككراوه‌ى بۆ سه‌رچه‌م مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابيانى كۆلێژ كرده‌وه‌، كه‌ خوله‌كه‌ له‌ (31) تيپ پێكهاتبوو. له‌ رۆژى 4-2-2018 يارى كۆتايى خوله‌كه‌ له‌ نێوان تيپى فه‌رمانبه‌ران و تيپى به‌شى زمانى عه‌ره‌بى به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز د. سعيد عمر ابراهيم راگرى كۆلێژ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامى يارييه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنى تيپى به‌شى زمانى عه‌ره‌بى […]

FB_IMG_1509975830211
پێشانگای وێنەكێشان

رێكەوتی 5/11/2017 سەرۆكایەتی بەشی بایۆلۆجی پێشانگایەكی وێنەكێشانی بۆ قوتابیانی بەشەكەیان كردەوە لە كۆلێژەكەمان، كە قوتابیەكی زۆر بەشداریان تێدا كردبوو. پێشانگای وێنە كێشان بۆ قوتابیانی بەشی بایۆلۆجی به‌ ئامادەبوونی بەڕێز د.جوهر فتاح یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین و بەڕێز د. سعید عمر ابراهیم راگری كۆلێژ و سەرۆكی بەشی بایۆلۆجی و ئه‌ندامانى ئەنجوومەنی كۆلێژ و مامۆستایان و قوتابیانی […]

IMG-3617
ڤيستيڤاڵى رۆژى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له‌ شوێنى كار

كۆلێژى په‌روه‌رده‌ رۆژى 30-4-2018 ڤيستيڤاڵى رۆژى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له‌ شوێنى كارى به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز (د. مسته‌فا عه‌تار) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ سازدا. له‌ ڤيستيڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندين چالاكى و نمايشى جۆراوجۆر له‌ لايه‌ن قوتابيانى و لێژنه‌كانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى به‌شه‌كانى كۆلێژ ئه‌نجامدرا. دواتر ده‌ستكرا به‌ هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چاندن.

26239177_1324929944279631_6087323495215407663_n
وۆركشۆپی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و دامه‌زراوه‌ی كه‌نه‌ديی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خزمه‌تی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت

ڕێكه‌وتی (13-1-2018) به‌شی (په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت) له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی كه‌نه‌دی نێوه‌ده‌وڵه‌تی (Canadian High school) كه‌ باره‌گای‌ له‌ شاری هه‌ولێرە، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و مامۆستایان، وۆرك شۆپێكیان له‌ بواری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و ‌ په‌ره‌پێدانی توانا و گه‌شه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئه‌نجامدا، له‌ پلانی و كاری وۆرك شۆپه‌كه‌دا خۆی له‌ […]