لە پانێڵێکی تایبەت لە هۆڵی رێکخراوە ناحکومییەکان بە بەهاو مەزنی خوێنبەخشین بەشداربووین، لە دەستپێکدا لە میانی راپۆرتێکدا کچێکی هەڵگری نەخۆشی کەم خوێنی قسەی کردو گوتی: (خوێنمان پێببەخشن، چونکە ئەگەر ئێوە خوێنمان پێ نەبەخشن ئێمە دەمرین)، ئەو قسە هێندە کاریگەری بەسەرمانەوە هەبوو، لە دەستپێکی قسەکاندا بەوە دەستم پێکرد، ئوممەتێك کتێبە ئاسمانییەکەیان لە دوو دێڕی سەرەیدا چوار جار باسی بەزەیی ومیهرەبای (الرحمن الرحيم) کردبێت، ئەگەر بەڕاستی لەو پایەمە تێگەیشتبین دەبێ لە هەموو کەس میهرەبانتر بین بەتایبەتی بۆ خوێنبەخشین، چونکە خوێن تاکو ئێستا بێجگە لە خوێن هیچ بەدیلێکی نییە.
چالاكی جڤاتی
by
Tags:
اترك تعليقاً