به‌یداخه قاوه‌یی و زه‌رده ئاڵاكه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده- مه‌خموری (خۆڕاگر) له ئاسمانی هه‌ولێر شه‌كایه‌وه
له ئێواره پاییزی كوردستانی سه‌ربه‌رز له شاری قه‌ڵای شكۆ و مناره له ڕۆژی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی دایك زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ، كۆلێژی په‌روه‌رده -مه‌خمور چه‌پكێك له نه‌مامی ئه‌مڕۆ و مامۆستای ئایینده‌ی پێشكه‌ش به گه‌لی كورد و خاكی كوردستان كرد‌و ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی ئایینده‌ی پێ سپاردن
له ژێر چاودێری جه‌نابی سه‌رۆكی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ به‌رێوه چوو
سوپاس بۆ خودا ئه‌مجاره‌ش كۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خمور سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان توانی به چه‌پكێك له مامۆستایانی ئایینده به‌ژداری بكات ، جیا له كۆلێژه‌كانی تر به‌ڕێز پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی كۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خموری به (( خۆڕاگر)) خۆشنوود كرد
وه بۆ دووباره به‌ڕێز دكتور پرۆفیسۆر چه‌تۆ حمدامین سمایل ڕاگری كۆلێژ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قوتابیانی ده‌رچوو كرد ، وه هیوای ئایینده‌یه‌كی گه‌شی بو خواستن
وه سوپاسی گه‌رمی مامۆستایانی كرد چونكه ئه‌م شكۆیه‌ی دوێنێ به‌رهه‌می چه‌سپاوی ئه‌مان بوو.
اترك تعليقاً