ئەنجوومەنی كۆلێژ
ئەنجومەنی كۆلێژەکەمان لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکدێت:
- پ.د.چتۆ حمدامین سمایل ڕاگری کۆلێژ
- م.ی. شاهین حمدامین سادق یاریدەدەری ڕاگر
- پ.ی.م. فرهاد عزیز حسن سەرۆكی بەشی زمانی کوردی
- د.جعفر نجم الدین علی سەرۆكی بەشی زمانی عەرەبی
- م. ئومێد عبدالخالق اسماعیل بەرپرسی تۆمار
کاری ئەنجوومەن:
لەسەرەتای هەموو ساڵێکەوە ئەنجوومەن دەست بەکاری ئاسایی خۆی دەکات بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەن بۆ ئەوەی ڕاسپاردە و بڕیار لەسەر کارەکان بدات
وە هەر بابەتێك كه عەرزی ئەنجومەن دەکرێت لەڕێگای ئەنجوومەنەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت بە پێی بڕگەکان بۆ نموونە:
بڕگەی لێژنەکان لەسەر ئاستی کۆلێژ:
لەسەرەتای هەموو ساڵێکی نوێی خوێندن ئەنجامدەدرێت پێکدێت لە ( لێژنەی تاقیکردنەوە ، لێژنەی کۆنترۆل ، لێژنەی دڵنیایی جۆری ، لێزنەی زانستی لەسەر ئاستی کۆلێژ ، لێژنەی زانستی لەسەر ئاستی بەش ، لێژنەی ڕێککاری ، لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی…..)
بڕگەی زانستی:
کە ئەو بابەتە زانستیانە لە خۆ دەگرێت کە عەرزی ئەنجوومەن دەکرێت بۆ نموونە:
(جێگیر کردنی ناونیشان ، مۆڵەتی خوێندن و ……)
بڕگەی کاروباری قوتابیان:
کە گشت کارەکانی تایبەت بە قوتابیان باس دەکرێت بۆ نمونە:
(دواخستنی خوێندن و عبور و دەوام نەکردن
وە چەندین بڕگە و بابەتی تر لە خۆ دەگرێت).[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row]