راگری كولیژ به‌شداری له پروژه‌یه‌كی زانستی به ناوی ( نه‌خشه‌ى فره‌ئایینى له شاری هه‌ولیر ) له ئه‌لمانیا له زانكوى پوتسدام كرد
له‌ژێر ناونیشانی (نه‌خشه‌ى فره‌ئایینى له شارى هه‌ولێر) كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین به‌شدارى پرۆژه‌یه‌كى كرد له ئه‌ڵمانیا كه تیایدا تیمێك له مامۆستایانى زانكۆ به چه‌ند توێژینه‌وه و سمینارێك به‌زمانى ئینگلیزی به‌شداربوون، بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووى خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان زانسته ئیسلامییه‌كان به‌شدارى پرۆژه‌یه‌كى جیهانى بكه‌ن به زمانى ئینگلیزى.
پرۆژه‌كه به‌هاوبه‌شى له‌نێوان زانكۆى پۆتسدامى ئه‌ڵمانى له‌گه‌ڵ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین – هه‌ولێر و هه‌ردوو زانكۆى تیشك و كاثۆلیك كارى له‌سه‌ركراوه، له حه‌ره‌مى زانكۆى پۆتسدام له به‌روارى 28-6-2019 تا 12-7-2019 كار‌و چالاكییه‌كانى پرۆژه‌كه پێشكه‌شكران، كه تیایدا 48 توێژینه‌وه و چه‌ندین سمینار له لایه‌ن به‌شداربوان پێشكه‌شكران.
تیمى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین – هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز پ. د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكى زانكۆ و پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له پ.ی د.ئیدریس قادر راگرى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان، پ. د. چه‌تۆ حمدامین راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور، د.مازن عوسمان به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ، د. ئه‌رده‌وان مسته‌فا به‌رپرسى دڵنیایی جۆرى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان و پێنج توێژه‌ر.
سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌ك له توێژه‌ران به دوو توێژینه‌وه به‌شداربوون، ئه‌م سمینارانه‌ى خواره‌وه‌ش به‌زمانى ئینگلیزی پێشكه‌شكران:
– په‌یوه‌ندى نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن د. كۆسره‌ت ساڵح پێشكه‌شكرا.
– سیسته‌مى خوێندنى ئایینى له كوردستان: حوجره، قوتابخانه و دواناوه‌دییه ئیسلامییه‌كان. له‌لایه‌ن: د. ئه‌حمه‌د مه‌حمود سه‌یده پێشكه‌شكرا.
– حوكمى به‌كارهێنانى سومبوله ئاینییه‌كان له شوێنه فه‌رمیی و گشتییه‌كان له چوارچێوه‌ى یاسا به‌ركاره‌كان. له‌لایه‌ن نازه‌نین محیي ا‌لدین پێشكه‌شكرا.
– په‌یوه‌ندى نێوان ئایینه‌كان له شارى هه‌ولێر به‌هاوبه‌شى له‌لایه‌ن م. پاوان تالیب و رێناس دیندار پێشكه‌شكرا.
چه‌قى پرۆژه‌كه بریتى بوو له پیشاندانى پێكه‌وه‌ژیان و قوڵكردنه‌وه‌ى به‌ها ئایینى، كلتورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌نێوان سه‌رجه‌م ئایین و نه‌ته‌وه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى مافى ئایین و نه‌ته‌وه‌كان له یاسا به‌ركاره‌كان. هه‌روه‌ها تیشك خستنه‌سه‌ر رۆڵى شوێنه ئاینییه‌كانى وه‌ك مزگه‌وت و كڵێسا له قوڵكردنه‌وه‌ى رۆحى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و هه‌ماهه‌نگى نێوان سه‌رجه‌م ئایین، توێژ و پێكهاته‌كان.
اترك تعليقاً