ئه‌مرۆ ڕێكه‌وتی 21-2، وه‌ك هه‌ر گه‌لانێك یادی ئه‌م رۆژه له شوێنه جیاوازه‌كانی كوردستان به چالاكی جۆراوجۆر به‌رز راگیرا.
كۆلێژی په‌روه‌رده- مه‌خموور ئه‌م رۆژه‌ی به‌رز نرخاند، له‌م باره‌یه‌وه چالاكی جۆراوجۆر به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی قوتابیان پێشكه‌ش كرا.
هه‌ر له‌م چالاكیانه به‌ڕێز مامۆستا ئه‌میر موحه‌ممه‌د خه‌یات مامۆستا له به‌شی كوردی وقوتابی دكتۆرا له بواری زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی سیمینارێكی ناوازه‌ی له ژێر ناونیشانی ( رۆژی جيهانيی زمانی دایك و پاراستنی زمانی كوردی) پێشكه‌ش كرد، به ئاماده بوونی مامۆستایان وقوتابیان.
شایه‌نی باسه مامۆستای ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك سه‌باره‌ت به لایه‌نی مێژوویی زمانی دایك ودیاریكردنی رۆژی (21/شوبات) له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو زمانی دایك، وهه‌روه‌ها باس له پله‌ی زمانی کوردی كرد كه (59)مین زمانه له جیهان و21ملیون كه‌س به‌كاریدێنن.
دواتر خه‌یات تیشكی خسته سه‌ر پاراستنی زمانی كوردی، وداوای له خێزانی كورد كرد كه گرنگی بده‌ن به زمانی كوردی ومنداڵه‌كانیان فێری زمانی كوردی بكه‌ن.
وداواشی له حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان كرد كه به‌پلان بایه‌خ به زمانی كوردی بدات، چونكه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه.
راگه‌یاندنی
راگرایه‌تی كۆلێژی په‌روه‌رده-مه‌خموور
اترك تعليقاً