وه‌ك لاى هه‌مووان ڕوونه كه له‌به‌ر هاتنى ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌گشتى ده‌وامى ئاسایی ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام له ڕووى كاروچالاكیه‌كانى كۆلێژه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ زانكۆ وئه‌نجوومه‌نی كۆلێژ ومامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه .
وێراى سوپاس و پێزانینى كۆلێژه‌كه‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و به‌دواداچوون له كاره‌كانمان، وكۆلێژه‌كه‌مان به‌ده‌ر نه‌بووه له‌و هه‌وڵ وپاڵشتیانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ به‌بێ وه‌ستان بووه وله‌گه‌ڵ كارئاسانه‌كانى.
وله خواره‌وه كاروچاڵاكیه‌كان بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌نجامدراوه له‌و ماوه‌یه‌دا:
1-ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى كۆلێژه‌كه‌مان (له‌سه‌ر ئاستى كۆلێژ) به سه‌رۆكایه‌تى ڕاگرى كۆلێژ (پ.د.چتۆ حمدامین سمایل) ویاریده‌ده‌رى ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان و به‌رپرسى تۆمار به ئۆن ڵاین له رێگاى به‌رنامه‌ى زوومه‌وه، بۆ ئه‌وه له نزیكه‌وه ئاگادارى كاره‌كان بین و بۆ دانه‌كه‌وتن له كاره‌كان.
2-ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام به به‌شدارى نوێنه‌رى كۆلێژه‌كه‌مان له شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى زانكۆ، ودواى ڕوون كردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ى كۆلێژ له هه‌نگاو نان و جێ به‌جێ كردنى كاره‌كان.
3-ئاماده‌كارى مامۆستایانى كۆلێژه‌كه‌مان به مه‌به‌ستى به ئۆن لاین كردنى سیسته‌مى خوێندنى ئه‌مساڵ و له به‌هه‌ده‌ر نه‌چوونى وانه‌كانى قوتابیان.
4-ئاماده‌كردنى ڤیدیۆی تایبه‌ت بۆكارئاسانى و فێكردنى مامۆستایان به‌مه‌ستى ئاماده‌كردن و ڕیكۆرد كردن و دانانى وانه‌كان به پیدى ئێف(PDF) له سایت و بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان به ئاسانترین شێوه وانه‌كانیان بگاته ده‌ستیان.
5-ئاماده‌كردنى ڤیدیۆی تایبه‌ت به قوتابیان بۆ به‌كارهێنان و فێكردنیان به شێوازى ئۆن ڵاین .
6-كردنه‌وه‌ى گروپ بۆ قوتابیان (به پێي قۆناغه‌كان) بۆ نموونه(قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى زمانى كوردى به جیا وه قۆناغى یه‌كه‌مى زمانى عه‌ره‌بى به‌جیا) له ڕیگاى سه‌رۆك به‌شه‌كان و بڕیارده‌رى به‌شه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى قوتابیان بن له وه‌رگرتنى وانه‌كان و پابه‌ند بوونیان به ئاماده‌بوونیان له گروپ.
7-كردنه‌وه‌ى گروپ بۆ به‌شه‌كانى كۆلێژه‌كه‌مان (زمانى كوردى – زمانى عه‌ره‌بى) له‌سه‌ر ئاستى قۆناغه‌كان تایبه‌ت به هه‌ردوو به‌ش بۆ نموونه (قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى زمانى كوردى و قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى زمانى عه‌ره‌بى) به‌یه‌كه‌وه بۆ قۆناغه‌كانى تریش به هه‌مان شێوه.
8-كردنه‌وه‌ى لینكى دایرێكتى مامۆستایان له سایتى كۆلێژ له لایه‌ن مامۆستایان و به‌رپرسانى ئه‌م بابه‌ته.
9- تۆماركردنى گشت چاڵاكیه‌كانى كۆلێژ له ڕیگاى یه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندنى كۆلێژ و دانانى له سایتى زانكۆ، به پێ ى كات و خستنه ڕووى كاره‌كان.
10- به‌دواداچوون و ئاگادربوونى ئه‌نجوومه‌نى كۆلێژ بۆ هه‌موو كاروچاڵاكیه‌كانى كۆلێژ.
ئه‌نجوومه‌نى كۆلێژى په‌روه‌رده – مه‌خموور
اترك تعليقاً