رۆژێ 31-8-2020 به ڕێگاى ئۆنلاينهوه بهڕێز دكتۆر جهعفهر نجم الدين گوانی مامۆستا له كۆليژهكهمان بهشدارى له وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەناونێشانی ( تیرۆرستان و بەسەربازکردنی منداڵان – پاڵنەر، هۆکار، بەرەنگاربوونەوە) كرد.
وۆرکشۆپەکە بە بەشداری (22) دەوڵەت و بە ئامادەبوونی هەر یەك لە بەرێزان د. ئوسامە یاسین ئەمینداری گشتی رابیتەی دەرچووانی ئەزهەر، دکتۆر ئیبڕاهیم هودهود سەرۆکی پێشووی ئەزهەرو راوێژکاری زانستی رابیتەکەو دکتۆر محەمەد میحرەساوی سەرۆکی زانکۆی ئەزهەرو شێخ ساڵح عەباس وەکیلی ئەزهەری شەریف کارەکانی راپەراند.
لەو وۆرکشۆپە بەرێز د.جەعفەر گوانی بە وتارێک بە ناونیشانی (بەسەربازکردنی منداڵان و شوێنەوارە نەڕێنییەکانی بۆ ئیسلام) بەشداری کردو دیدو هەڵوێستی ئیسلام و روانگەی کوردستانی لەو بارەوە خستە ڕوو.
لەو بابەتەی پێشکەشی کرد تیشکی خستە سەر سێ تەوەری سەرەکی: (یەکەم: پیشاندانی مسوڵمانان بە پێشێلکردنی یاسا. دووەم: پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ. سێیەم: پێشێلکردنی مافەکانی دایباب).
لە بەشێکی بابەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە کەسانێك بەناوی ئایینەوە بەم کارانەیان زیانێکی گەورە لە ناوبانگی ئیسلام ومسوڵمانان دەدەن. چونکە هەموو ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن لە هەر ئایدۆلۆژیاو هەر دین و نەتەوەو جوگرافیایەك بن، دواجار کەسایەتی خۆیان دەفەوتێنن.
لە کۆتاییدا باسەکەیدا د. جەعفەر گوانی ئاماژەی بەوەشدا: کە خۆشبەختانە لە کوردستان خەڵك و حکومەت و ڕێكخراوهكانى كۆمهڵى مهدنى دژی ئەو دیاردە مەترسیدارەن و لە داهاتووشدا پتر دژی دەوەستینەوە.
اترك تعليقاً