رۆژی شه‌ممه 2019/09/21 ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نه‌مر له ڕۆژی جیهانی ئاشتی هه‌ڵستا به سازدانی کۆنفرانسێکی زانستی به‌ناونیشانی (ئایینده‌ی پێکه‌وه ژیان دوای داعش)، به‌ڕێز دکتۆر جه‌عفه‌ر نه‌جمه‌دین گوانی مامۆستا له کۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خموور به توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی رۆڵی ئیسلام له پاراستنی ئایینده‌ی پێکه‌وه ژیان به‌شدار بوو جێگای باسه ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌رپرس و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ‌و هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی کونسوڵخانه و رێکخراوه نێوده‌وڵَه‌تییه‌کان له هه‌موو پۆل و ئایینه‌کان به‌شداربوون. وه ئاماده بووان بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌رز نرخاند چونكه تیایدا تیشك خرا بووه سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی پێكه‌وه ژیان له كوردستان .
كۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خمور به‌شداری له كۆنفرانسی رۆژی جیهانی ئاشتی ده‌كات
by
Tags:
اترك تعليقاً