رۆژی چوارشەممە ٢/١٠/٢٠١٩ دکتۆر جەعفەر نەجمەدین گوانی مامۆستا لە کۆلێژەکەمان هەڵستا بە سازدانی سمینارێك بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئایینی سنووری حاجیاوا دەربارەی ئەرک و رۆڵی هەنووکەی مامۆستایانی ئایینی، تێیدا تێشکی خستە سەر ئەوەی پێویستە مامۆستایان و زانایانی ئایینی کەسانی پەیامدار بن بۆ ئایین و وڵات و نیشتیمان و گەلەکەمان. هەروەها هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەکار بۆ ئەوەی لە مینبەرەوە پەیامی ئارامی و خۆشەویستی و یەکتر قبووڵکردن بگەیەننە هاوڵاتیان و نوێژخوێنان، کاری جددیش بکەن بۆ ئەوەی دووبەرەکی و شڵەژان لە ناو خەڵك دروس نەبێت. ئەمەو ئامادەبوان خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان بۆ سمینارەکە دەربڕی و گفتوگۆیەکی کراوەش ئەنجام درا .
كۆلێژی پهروهرده-مهخمور سیمیناریك بۆ مامۆستایانی ئایینی ساز دهكات
by
Tags:
اترك تعليقاً