به‌ناوى خواى گه‌وره و ميهره‌بان
په‌يامى ده‌ستپێكى ساڵى نوێی خوێندن
په‌يامى به‌ڕێز راگرى كۆلێژ به بۆنه‌ى قوتابيانى تازه وه‌رگيراوى قۆناغی يه‌كه‌مى كۆلێژه‌كه‌مان بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2021) ئاراسته‌ى هه‌ردوو به‌شى كۆلێژه‌كه‌مان به‌شى (زمانی عه‌ره‌بی – زمانی كوردى) ده‌كرێت.
قوتابيانى خۆشه‌ويست پڕ به دڵ پيرۆزبايى ساڵى نوێتان لێ ده‌كه‌م، و له‌م مينبه‌ره‌وه پێتان ده‌ڵێین به‌خێربێن بۆ ماڵى دووه‌مى خۆتان. ئێوه‌ى به‌ڕێز هه‌نگاوێكى به‌رز تر ده‌بن بۆ داوكاركردنى زانست ، بناغه‌يه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ پته و كردنى هێزو ياسا و ديوارى وڵاته‌كه‌مان، ئێوه سه‌روه‌تى راسته‌قينه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگايه‌ن بۆ يارمه‌تى دان و ده‌ست هه‌ڵبرين بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دواكه‌وتوون له ڕووناكى و ئه‌ستێره گه‌شه‌كانى زانست و زانيارى به‌مه‌ش هه‌ست و هيمه‌تى وڵاته‌كه‌مان يه‌كسان ده‌بێت، ئێوه‌ن مامۆستا و گوڵى داهاتووى كۆمه‌ڵگاکەمان .
قوتابيان ناتوانين بگه‌ين به كليلى سه‌ركه‌وتن وده‌رچوون مه‌گه‌ر هه‌وڵى بۆ نه‌ده‌ين؛ بۆيه به‌رده‌وام ده‌بێت هيوا و ئامانجمان هه‌بێت له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن، جا پر به‌دڵ خۆتى بۆ ئاماده بكه، وبه‌رده‌وام نوێگه‌رى بكه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجه‌كانت. بۆيه هه‌ركاتێ سه‌ره‌تات سه‌خت بێ، داهاتووه‌كه‌ت ڕۆشنتر ده‌بێت.
دووباره پيرۆزبايى خۆمان ئاراسته‌ى يه‌كه به‌يه‌كه‌ى ئێوه‌ى ئازيز ده‌كه‌ين كه به هه‌وڵ و تيكۆشانێكى زۆر گه‌يشتن به ئامانجه‌كانتان.
هيوادارين سه‌ركه‌وتووبن، دوارۆژێكى نوێتان بۆ ده‌خوازين. هيواخوازين له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ئه‌م بارودۆخه هێور ببێته‌وه ژيان ئاسايى بێته‌وه له ناو كه‌مپدا وانه‌كان بخوێندرێت. ئومێده‌وارين هه‌گبەتان پڕ بێت له زانست و زانيارى .
له كۆتايیدا پر به دڵ هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ گشت فێرخوازان له يه‌زدانى مه‌زن داوا دەکەین.
قوتابيانى خۆشه‌ويست پێتان ڕاده‌گه‌ينين كه ڕۆژى يه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتى 22-11-2020 يه‌كه‌م ڕۆژى ساڵی خوێندن دەبێت. پێويسته له‌سه‌ر گشت قوتابيان پابه‌ندبن به جێ به‌جێ كردنى رێنماييه‌كانى ته‌ندروستى، وپابه‌ندى به‌ستنى ده‌مامك بن له كاتى ده‌وام و خوێندنى وانه‌كان. به پێچه‌وانه‌وه هاتن بۆ نێو كۆلێژ به‌بێ ده‌مامك قه‌ده‌غه‌يه.
دووباره زۆر به‌خێربێن بۆ قۆناغێكي تر‌ى زانستگا
پ.د. چه‌تۆ حمدامين سمايل
راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده – مه‌خمور
19-11-2020
اترك تعليقاً