لە بەردەوامی کار‌و چاڵاکییەکانی مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردە- مه‌خمور، بەڕێز دكتۆر (حیكمه‌ت نامیق عه‌لی) مامۆستای کۆلێژەکەمان له به‌شی كوردی، کتێبیك به ناونیشانی (سۆسیۆلۆژیای مۆدێرنە) لە بواری کۆمەڵناسی چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
شایانی باسه ئه‌م کتێبه توێژینەوەیەکی تیۆریە لەبواری کۆمەڵناسی لە شەش بەش پێکهاتووە توێژەر بەشێوەی ئەکادیمی و بەکارهێنانی میتۆدی چۆنایەتی دەقەکان شیدەکاتەوە لەگەڵ ئەنجامی بەشەکان ، توێژەر لە پێشەکی نووسینی کتێبەکەدا کێشە و ئامانجی کتێبەکەی ڕوونکردۆتەوە زۆر بەی شیکردنەوەکانی توێژەر تایبەت کردووە بەکۆمەڵگای کوردی تێیدا ئاماژە بەو کێشانە دەکات کە ڕووبەڕووی کۆمەڵی کوردی بوونەتەوە لە ئەنجامی کاریگەری مۆدێرنیتە و شەپۆلەکانی ئەو پڕۆژەیە، بۆیە خوێندنەوەی ئەو توێژینەوەیە گرنگەو بە سودەو به‌تایبه‌ت بۆ قوتابییانی کۆمەڵناسی و ئەدەب و فەلسەفە .
لیره‌وه به ناوی راگرایه‌تی كۆلێژی په‌روه‌رده – مه‌خموور ده‌ست خۆشی له مامۆستای ناوبراو ده‌كه‌ین و هه‌وله زانستیه‌كه‌ی به‌رز ده‌نرخێنین، وبه هیوای به‌ردوامی له خزمه‌ت كردنی په‌رتووكخانه‌ی كوردی بۆ دەخوازین .
راگرایه‌تی
كۆلێژی په‌روه‌رده- مه‌خموور
10-3-2022
اترك تعليقاً