دەربارەی کۆلێژ

كۆلێژی په‌روه‌رده‌ – مخموور
له‌ ساڵانی (2012 – 2014) دوو به‌شی ( زمانی كوردی – زمانی عه‌ره‌بی ) كۆلێژی په‌روه‌رده‌ى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ شاری مخموور هه‌بوون كه‌ بوونه‌ بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مخموور له‌ ساڵی (2014 – 2015). ئێستا كۆلێژه‌كه‌مان به‌م دوو به‌شه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ قوتابیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كات هه‌ر له‌ ساڵی خوێندنی خوێندنی (2012 – 2013) له‌ ڕێگای ناوه‌ندی خوێندن ده‌ستكرا به‌ وه‌رگرتنی قوتابیان, ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی ڕه‌وشی زانست و زانیاری له‌ ده‌ڤه‌ری مخموور و ده‌ورووبه‌ری وه‌ دانانی به‌ردی بناغه‌ى ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی وه‌كو كۆلێژ بۆ په‌ره‌پێدانى پرۆسه‌ى رۆشنبیرى و كلتورى ناوچه‌كه‌ و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى ووشیار.
بوونى ده‌زگایه‌كى ئه‌كادیمى وه‌كو كۆلێژ و به‌شه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌دا كاریه‌ریه‌كى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ته‌واوى بواره‌انى ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێت و گۆرانكارى هزرى مه‌عریفى درووست ده‌كات و ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌كى زانستى پته‌و بۆ گه‌شه‌كردنى بوارى زانست و زانیارى و فێركردن و رۆشنبیرى و سه‌نته‌رى گرنگ ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى رۆشنبیران و نووسه‌رانى ناوچه‌كه‌ له‌ ده‌ورى خۆى و سوود وه‌رگرتن له‌ تواناكانیان بۆ ئاماه‌كردن و بنیادنانى كادیرانى دوا رۆژى كۆمه‌ڵگه‌.