ئهمرۆ17/4/2018 لە چالاكیەكانی وەرزی رۆشنبیری كۆلیژی پەروەردە/ شەقلاوە كە بەرێز پ.ی.د.احمد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین وبەرێز كاك هیوا احمد بەرپرسی لقی 24ی سەفین وبەرێز جوان رفیق قایمەقامی قەزای شەقلاوەو بەرێز پ.د.جوهر یاریدەدەری زانكۆی سەلاحەدین و بەرێز د سردار پیر خدر راگری كۆلێژ و ئامادەبوونی زۆرێك لە بەرپرسانی حیزبی و حكومی قەزای شەقلاوە( ئامادەی چالاكیەكانی وەرزی رۆشنبیری كۆلیژی پەروەردە/ شەقلاوە بوون)لەم چالاكیانە:
مەراسیمی دابەش كردنی خەلاتی رێز لێنان بۆ ئەومامۆستایانەی كەلە پرۆسەی دلنیایی جۆری پلەی بالایان بەدەست هێناوە، كردنەوەی كتێبخانەیەكی قەشەنگ لە كۆلێژی پەروەردە/شەقلاوە هەروەها كردنەوەی پیشانگای وێنەی شاعیرانی كورد و ژیان نامەیان لە بەشی زمانی كوردی كۆلێژكە لەلایەن مامۆستاو قوتابیانی ئەم بەشە ئامادە كرابوون. لەكۆتاییدا كردنەوەی پیشانگایەكی شێوەكاری لە لایەن قوتابیانەوە، لەمیانی ئەم سەردانەی بەرێز سەرۆكی زانكۆو مەراسیمی وەرزی رۆشنبیریدا بەرێزیان تیشكی خستە سەر پەرەپێدانی كۆلیژی پەروەردە/ شەقلاوە كە خۆشبەختانە لەم هەفتەیەدا بەشی پەروەردەی وەرزشی لە كۆلیژی پەروەردە/شەقلاوە فەرمانی كردنەوەی بۆ دەرچوو و لە ئایندەیەكی نزیك كۆلیژی زانستی خۆراك لە شارۆچكەی هەریری سەربە قەزای شەقلاوە كە رێككارەكانی كردنەوەی گەیشتونەتە قوناغی كۆتایی وفەرمانی كردنەوەی بۆ دەردەچێت.
بیرۆكەی كردنەوەی كۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی كە لەسالی داهاتوو بتوانێت قوتابیان وەربگرێت موژدەیەكی دیكەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ بوو، ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەرەتایەكی باشە بۆ ئەوەی ئەم كۆلیژە پەرەی پێ بدرێت وببێتە زانكۆیەكی قەشەنگ لە شارۆچكەی شەقلاوە.