هەڵسەنگاندنی جەستەیی پێشكەشكارانی بەشی وەرزشی

بەڕیز راگری كۆلێژ و ئەنجومەنی كۆلێژ لیژنەی  هەڵسەنگاندنی جەستەیی پێشكەشكارانی بەشی وەرزشیان  بەسەر كردەوەو شایەنی باسە

كۆليژه‌كه‌مان ئه‌زمونێكى نوێى به‌سه‌ركه‌وتوويى تێپه‌ڕاند:
دواى ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوو بڕيارى كردنه‌وه‌ى به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى له‌ كۆليژه‌كه‌مان درا، به‌هه‌وڵ و ماندووبونى ڕاگرايه‌تى كۆليژ و وه‌رزش دۆستانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ توانرا له‌ ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ئاماده‌كارى بكرێت بۆ وه‌رگرتنى پۆلێك له‌ قوتابيان.  به‌خۆشحاڵيه‌وه‌ له‌ (1/8/2018) ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنى فۆرمى وه‌رگرتن و پرۆسه‌كه‌ تا (2/9/2018) به‌رده‌وام بوو، له‌وماوه‌يه‌دا ڕێژه‌يه‌كى به‌رچاو له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ داواكاريان بۆ ئه‌و به‌شه‌ پێشكه‌ش كرد.له‌ ڕۆژانى (8و2018/9/9 ) به‌ ئاماده‌بوونى ليژنه‌ى پسپۆڕ و لێهاتوو له‌ كه‌شێكى ئارام تاقيكردنه‌وه‌كانى لێهاتوويى جه‌سته‌يى بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ئه‌نجام دران، به‌مه‌ش كۆليژه‌كه‌مان ئه‌زمونێكى گه‌وره‌ و نوێى زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ى تێپه‌ڕاند.لێره‌وه‌ به‌ پێوستى ده‌زانين كه‌ سوپاس سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ين كه‌ هاوكارمان بوون له‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ به‌بێ جياوازى، هيواى سه‌ركه‌وتنيش بۆ سه‌رجه‌م پێشكه‌شكاران ده‌خوازين، هيوادارين له‌ ئاست چاوه‌ڕوانى كۆمه‌ڵگه‌دا بن و ببنه‌ كه‌سانى دڵسۆز و كارامه‌ و لێهاتوو بۆ زياتر بره‌و دان به‌ ئاستى وه‌رزش له‌ كوردستانى .خۆشه‌ويست و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌يه‌كى چاڵاك و ته‌ندروست

Leave a comment