بەدرێژایی مێژووی نەتەوەكان زانكۆكان مەڵبەندی پێگەیاندنی هەزاران كادری پسپۆرو بەتوانا بوون ، هەمیشە زانكۆكان پێشەنگ بوون لە داهێنان وپێگەیاندنی نەوەیەكی ئاست بەرزوودڵسۆز ، لەم سۆنگەیەشەوە زانکۆی سەلاحەددین رۆلی دیارو بەرچاوی لەم کاروانەدا هەیە بۆیە بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکى زانکۆ ولە تێکڕاى ستافی مامۆستایان و قوتابى و کارمەندانى کۆلێژەکەمان دەکەین کە ئەم سەرکەوتنە گەورەیە شایەستەى زانکۆیەکى دێرینى زانکۆى سەلاحەدینە، کە زانکۆى دایکە لە کوردستان و مێژووییەکى پڕ لە سەروەرى هەیە لە خەباتى زانستى و مەعریفى و لە دامێنى ئەو زانکۆیەدا چەندین زانکۆ لە کوردستاندا لە دایک بوون .