ساڵی نوێتان پیرۆز بێت

لە كۆتا كاژێرەكانی ساڵی(2018) دا، ڕاگرایەتی كۆلیژی پەروەردە/ شەقڵاوە بە پێویستی دەزانێت دەست خۆشی لە گشت مامۆستایانی قەدرگران و فەرمانبەرە بەڕێزەكان وقوتابیە ئازیزەكانی بكات بۆ ئەو ئەرك وماندووبونەیان كە لەساڵی (2018) داویانە بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی زانست و پێگەیاندنی مامۆستایانی دوارۆژ، هەر لەم سۆنگەیەشدا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ ساڵی (2019) لە گشت گەلی كوردو زانست خوازان و بەتایبەتی مامۆستاو فەرمانبەرو قوتابیە ئازیزەكانمان دەكەین وهیوادارین ساڵی هاتنەدی ئاواتەكان بێت و ساڵی خەندەو خۆشی بێت بۆ گەلەكەمان و ڕەوڕەوەی زانست لە چڵە پۆپەدابێت.
ڕاگرایەتی كۆلیژی پەروەردە/ شەقلاوە  

Leave a comment