بە ناوی ستافی فەرمانبەران و مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە پیرۆزبایی و بەخێر ھاتنی خومان ئاراستەی بەرێز (پ.ی.د.سمیر جودت بلال ) دەکەین بە بۆنەی دەست بە کاربوونی وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقلاوە بەوەکالەت ، وەسوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەردووبەرێزان بەرێز ڕاگری کۆلێژ(پ.ی.د.سردار پیر خضر) لەگەڵ بەڕێز( پ.ی.د. اسعد اسماعیل مصطفی) سەرۆکی بەشی فیزیادەکەین کەلەماوەی رابردوو توانیان خزمەت بە کۆلێژەکەمان بکەن ، لەکۆتایدا ھیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و ھیوادارین نموونەیان زۆربێت .