رێكەوتی 15 ی 9 لەكۆلێژی كارگێری وئابوری كۆبونەوەی یەكەی تەكنەلۆجیایی زانیاریی وگەیاندنی گشت كۆلێژەكانی زانكۆیی سەڵاحەددین بەرێوەچوو بەسەرپەرشتی ماموستا ماردین عبدالله انور (بەرپرسی بەرێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیایی زانیاری ) لەم كۆبونەوەیە باس لەپلانی كاركردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن ( 2019-2020 )كرا وەهەروها جەخت كرا لەدەست نیشانكردن و چارەسەركردنی كەم و كورتیەكان وە هەوڵدان بۆ بەرەو پێش خستنی ماڵپەری گشت كۆلێژەكان وە زیاتر گرنگی پێدانیان , بەمەش لە میانەی كۆبونەوەكە ڕاگری كۆلێژ بەرێز پ . د. احلام ابراهیم ولی بەخێرهاتنی مێوانە بەرێزەكانی كردو پشتگیری خۆی دەربری بۆ زیاتر پێش خستن وبەرزنرخاندنی یەكەی تەكنەلۆجیایی زانیاری وگەیاندنی كۆلێژ.