بەسەرکردنەوەی تۆماری کۆلێژ

ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥ بەرێز (پ.ی.د سمیر جودت بلال) ڕاگری کۆلێژ بەوەکالەت و بەرێز (م.ی.مهدی عثمان عبداللە) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ هۆبەی تۆماری کۆلێژیان بەسەر کردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە پرۆسەی ڕاییکردنی مامەڵەی قوتابییە تازە وەرگیراوەکانی کۆلێژەکەمان ، بەرێز ڕاگری کۆلێژ دووپاتی کردەوە کە هاوکاری و ڕوونکاری پێویست پێشکەش بە قوتابیان بکەن لە ڕاییی کردنی مامەڵەکانیان لە چوار چێوەی رێنماییەکان و پێشوازی گەرمیان لێ بکەن ، وە سوپاسی ئەو فەرمانبەرانەی کرد کە ئەرک و ماندوو بوون دەبینن لە پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیان هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست

Leave a comment