رۆژی ٢٠١٩/١٢/٤ ، د. فەرەیدون حسن سیمینارێکی پێشکەشکرد لەژێر ناونیشانی : تەکنیکی نموونەیی یوساین بولت لە راکردنی ١٠٠م ئازاد .
بەرێز د. فەرەیدون لە سیمینارەکەدا تیشکی خستە سەر چۆنیەتی دەستپێکردنی سەرەتایی لەلایەن یوساین بولت بە بەراورد بە یاریزانانی تر ، کە جیای دەکاتەوە لە یاریزانەکانی تر ، کە یارمەتیدەریەتی بۆ دەستپێکردنێکی بەهێز . هەروەها باس لەو پاڵەوانیەتیانەکرا کە یاریزانە جامایکیەکە تیایدا مەدالیای زێری تێدا بەدەست هێناوە ، باسیشی لەوەکرد کە یوساین بۆڵت خاوەنی ٢ ریکۆردی جیهانییە لە ڕاکردنی ١٠٠م (٩.٥٨ چرکە) و ڕاکردنی ٢٠٠م (١٩.١٩ چرکە) یە .