ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٩⁄١٢⁄١٧ بە ئامادەبونی بەرێز قایمقایمی شەقڵاوەو بەرپرسی حزبی و حکومی قەزای شەقڵاوە و بە ھەماھەنگی و ھاوکاری رێکخراوی قەڵەم و لیژنەی یەکێتی قوتابیان بە بۆنەی روژی ئاڵای کوردستان مەراسیمێکی تایبەت بەرێوەچوو لە مەراسیمەکەدا بەدەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد، و خوێندنەوەی وتاری بەخێر ھاتن لە لایەن راگری کۆلێژەوە و و ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەک بەرز کردنەوەی ئاڵا و خوێندنی شیعر لە لایەن قوتابیانی خۆشەویست و لەلایەن راگرایەتی کۆلێژ و لیژنەی پێشوازیەوە پێشوازیەکی گەرم لە میوانە بەرێزەکان کرا و ھیوادارین ئاڵای کورد و کوردستان لە سایەی گیانی پاکی شەھیدان و پێشمەرگەی چاونەترس ھەر بەرز و شەکاوە بێت و وڵات ئاوەدان بێت .