بەسەرکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکانی کچان و کوران

ئه مرو دووشه ممه ٢٠١٩/١٢/١٦ بەرێز (پ.ی.د.فرھاد علی مصطفی) راگری کۆلێژ و ھەریەکە لەبەرێزان یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی و ب. سەرچاوە مرۆییەکان و ب.کارگێری کۆلێژ و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی یەکێتی قوتابیان سەردانی بەشە ناوخۆییەکانی کچان و کورانی کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون و گوێ گرتن لە کێشە و گرفتەکانی و دۆزینەوەی چارەسەرو نەھێشتنی گرفتەکان و ئامۆژگاری کردنی قوتابیانی بەشی ناونخۆییەکان ،راگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرپەرشتیارانی بەشە ناوخۆییەکانی کرد کە ئەرکەکانیان بە سەرکەووتویی و لەچوارچێوەی رێنماییەکان جێ بەجێ کردووە وە ھیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ قوتابییە خۆشەویستەکان خواست.

Leave a comment