دکتۆر علی حسێن یوسف ، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردە / شەقڵاوە ، بەشی پەروەردەی وەرزش ، بەشداریکرد لە خولێکی راهێنان لە وڵاتی هندستان لە شاری مۆمبای ، کە خولەکە لەلایەن شارەزایانی رێخکراوێکی بەریتانی بەرێوە چوو . خولەکە بۆ فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرزی ئاژنین بوو ، دەرزی ئاژنین یەکێکە لە چارەسەریە پزیشکیە صینیە زۆر کۆنەکان بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکانی وەکو ئازاری مل و پشت و سەرئێشە بەکاردێت .