بەخشینی بڕوانامەی خولی فێرکردنی بەرنامەکانی کۆمپیۆتەر October 26, 2021 Category: College Leave a comment ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی٢٠٢١⁄١٠⁄١٧ بڕوانامەی خولی فێرکردنی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بەخشرایە بەشداربووان لەلایەن ھەریەکە لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ و ی.ڕاگری کۆلێژ ،و بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە سەرۆک بەشە بەڕێزەکان . خولەکە بەھاوکاری و ھەماھەنگی ستافی کۆلێژەکەمان بۆ ماوەی چوار ھەفتە بەردەوام بوو ، بە سەرپەرشتی ھەریەکە لە بەڕێزان (ئارام فاروق )، (ئاشنا رشید) خولەکەبەڕێوەچوو . ھەرچەندە فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان پڕ زانیارین لە ڕایی کردنی مامەڵەکان و کارەکانیان بە کۆمپیوتەر و چۆنیەتی کار پێ کردنی بەڵام لە سەردەمی ئێستادا تەکنەلۆجیا و زانیاری بە شێوەیەک بەرفراوان بووە ھەر چەند زانیاریت لە سەری ھەبێت ھەر تەواو نابێت وەکو بیرێکی بێ بن وایە بۆیە بە پێویستمان زانی خولی کۆمپیۆتەر بۆ فێربوونی چەند بەرنامەیەک لە کۆلێژەکەماندا بکەینەوە . ھیوادارین بەردەوام بن لە کردنەوەی خولی زیاتر و پێشکەش کردنی سمینار و بابەتی جۆراو جۆر بۆ بەرز بوونەوەی ئاستی زانیاری وئاشنا بوون لە بوارە جیا جیاکان . 65455533332299988522221322666777888100044441111189888888545488765656Slideبەخشینی بڕوانامەی خولی فێرکردنی بەرنامەکانی کۆمپیۆتەر