زمانی كوردی ناسنامه و ئاسایشی نەتەوییمانە… February 23, 2022 Category: College Leave a comment کۆلێژی پەروەردە/ شەقڵاوە وەك كاری لەمێژینەی خۆی كە بەئەركی سەرشانی دەزانێت لە ڕۆژی جهانی زمانی دایک و بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی زمانی کوردی، ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ٢٢/٢/٢٠٢٢ لە کۆلێژەکەمان دا، بە ئامادەبوونی هەر یەک لەڕاگری کۆلێژ بەڕێز ( پ.ی.د فەرهاد علی ) ، و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان بە یاوەری بەڕێزان ( م.غفور محمد ) ئەندامی مەکتەبی ناوەندی و بەرپرسی مەکتەبی جەماوەریەکانی لقی ٢٤ ی سەفین و بەڕێز (م.رزگار شمعون ) ئەندامی مەکتەبی ناوەندی و بەرپرسی مەکتەبی پیشەییەکانی لقی ٢٤ ی سەفین و بە هەماهەنگی ڕێکخراوی قەڵەم و ئەنجوومەنی سەفینی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی کۆلیژەکەمان ، ھەڵساین بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی هونەری هاوبەش ، کە بەشێک لە چالاکییەکە بریتی بوو لە کۆڕێکی شعری بۆ قوتابیانی کۆلێژەکەمان بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایك ،لە کۆتایی دا خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووانی چاڵاکییەکە بەخشرا.