ساڵرۆژی جیهانی ئافرەتان March 9, 2022 Category: College Leave a comment رێکەوتی ٨ / ٣ / ٢٠٢٢ بە بۆنەی (٨)ی مارس ساڵرۆژی جیهانی ئافرەتان، ڕاگری کۆلێژ پرۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دکتۆر ( فەرهاد علی ) و یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز ( م. محمد رفیق ) و سەرجەم بەرپرسی بەشەکانی کۆلێژ بەشداربوون لە یادی بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس ساڵرۆژی جیهانی ئافرەتان،کە لە بۆنەیەکی جوان و شایستەدا بە هەماهەنگی ڕێکخراوی قەلەم و ئەنجومەنی سەفینی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و یەکێتی قوتابیان /لقی سەفین ئەنجام درا، لەکۆتایی دابەگوڵی سور پێشوازی و پیرۆزبایی لە فەرمانبەران و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان کرا. ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە