About Arabic Department

بەشی عەرەبی

دەربارەی بەشی عەرەبی

بەشی زمانی عەرەبی لە كۆلێژی پەروەردەی شەقلاوە لە ساڵی 2012-2013 دامەزراوە، سەرەتا وەك بەشێك بوو سەر بە كۆلێژی پەروەردەی هەولێر دامەزرا. (د. ساجدە زرار ) یەكەمین سەروكی بەشی زمانی عەرەبی بوو بە وەكالەت پاشان لە سالی 2015 كاتێك كە كۆلێژی پەروەردەی شەقلاوە سەربەخۆی خۆی وەرگرت ، بەشی زمانی عەرەبیش بوو بە بە شێك لەم كۆلێژە (م.ی. نهلە  حسین طه ) وەك سەرۆكی بەشی زمانی عەرەبی دەست بەكاربوو، پاشان (م.ی. مهدی عثمان عبداللە) وەك سەرۆكی بەشی زمانی عەرەبی دەست بەكاربوو ، تاوەكو ئیستاش بەردەوامە لە پۆستەكەی.ئامانجی بەشی زمانی عەرەبی .ئاشناكردنی قوتابیانە بەزمانی عەرەبی بەرەو پێش بردنی زمانەكە، تا ئیستا سێ‌ خول لە قوتابیان دەرچوونە .