Student Guide Book

وێنەی دەرچووان و ناوی مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردە/ شەقلاوە بۆسالی ٢٠١٨-٢٠١٩

کورتەیەک  دەربارەی كۆلێژى پەروەردە / شەقلاوە

کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی بە ئامانجی گەشەدان بە بوارو كایە جۆراو جۆرەكان لە رووی توانا مرۆییەكان و بەرزكردنەوەی بەها و رۆشنبیركردنی نەوەی نوێی گەلەكەمان بە چەكی زانستی سەردەم هەمیشە پێشەنگ بووە، هەروەها لەرووی ئەنجامدانی سیمینارو چالاكیە جۆراو جۆرەكان لە بوارە جۆراو جۆرەكان بۆ پێش خستنی قوتابیانمان لە كۆلیژەكەماندا لە ئاستێكی باش  و پێویستدا بووە. كۆلیژەكەمان لە سالانی خوێندنی (2012-2013) وەك بەشێك لە كۆلیژی پەروەردەی هەولێر كرابوویەوە بەڵام دوا جار بەهۆی بەورەو پێش چوون ودەستەبەر بوونی مەرج وپێوەرەكانی كۆلێژ لە رێكەوتی(24/11/2014)  بە فەرمانی وەزاری ژمارە (1375 لە 24/11/2014) وە فەرمانی زانكۆیی (4 ن/1943 لە 25/11/2014) بریاری بوونی بە كۆلێژێكی سەربەخۆ بۆ دەرچوو، وەك كۆلێژێكی سەربەخۆی سەر بە زانكۆی سەلاحەددین چالاكیەكانی خۆی خستە گەڕ.

لەئێستادا كۆلێژەكەمان پێك دێت لە پێنج بەش كە هەریەكە لە بەشەكانی (بایۆلۆجی ، فیزیك، زمانی كوردی ، زمانی عەرەبی,پەروەردەی وەرزشی) لە خۆ دەگرێت، خولی دەرچوانی خۆی خستۆتە خزمەتی كۆمەڵگەی كوردی لە ساڵی(2015-2016) و (2016-2017) ئێستا  بەردەوامین لە خزمەتی كۆمەڵگەكەمان بۆ دەرچواندنی خولێكی تازەی قوتابیانمان بۆ ساڵی خوێندنی (201٧-201٨) بە چەكی تازەی زانستی سەردەم  و كە ژمارەی قوتابیانمان لە هەرچوار بەشەكەدا كە لە كۆتاییەكانی خوێندنن (١٧٢) قوتابین.

هەروەها کۆلیژەکەمان بەشدارییەکی کارای هەبووە لە ئەنجامدانی بۆنە نەتەوەیی و کەلتوورییەکانی پەیوەست بە گەلی کوردستان و ساڵانە لە هەردوو وەرزی خوێندندا چەندین چاڵاکی جۆراوجۆری زانستی و ڕۆشنبیری بۆ سەرجەم بوارو کایەکانی جۆراوجۆری ژیانی کۆمەڵگی کوردی پێشکەش دەکات .     

ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێژی پەروەردە/شەقڵاوە