کۆلێژی ئەندازی پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی پیشەسازی عێراق کرد

 سێشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩⁄١⁄٢٢ بەئامادەبوونی بەڕێز پ.د.مصطفی صابر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و د.ھێرش ڕاگری کۆلێژی زانست ود.نژاد احمد ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و م.بنیاد معروف خەزنەدار یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری ود.محمد جودت بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلێژ ود.عبدالقادر علی مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری میکانیک . پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی پیشەسازی عێراق کرا کە سەردانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدینیان کردبوو بەمەبەستی ھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆ لەبوارەکانی توێژینەوەی زانستی وسوود وەرگرتنی مامۆستایان وتوێژەران لەو تاقیگەو ئامێرانەی کە ھەیانە.

Tags