A training session has been held in Engineering college about how to use (KOHA) system to organize and manage book libraries

کۆمەڵەی کتێبخانەو زانیارییەکانی کوردستان بەهاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی عێراق خولێکی ڕاهێنانیان لەسەر چۆنییەتی بەکارهینانی )   (کۆها ) بۆ ڕێکخستنی کتێبخانەکانیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەبرد لەڕێکەوتی ١٠ – ١٢ ی شوباتی ٢٠١٩-koha ) سیستەمی

شایانی باسە خولەکە لە بەشی پرۆگرامسازی کۆلیژی ئەندازیاری بەڕیوەچوو، کە ژمارەیەک لەکارمەندانی کتێبخانەی زانکۆکانی عێراق تێیدا بەشداربوون ، لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.
كە بەشداربوانی كارمەند و ئەمینی كتێبخانەكان و مامۆستایانی بەشی كتێبخانە وزانیارییەكانی كوردستان پێكهاتبون لە زانكۆی سەلاحەددین ، زانكۆی چەرمۆ ، زانكۆی دهۆك و زانكۆی زاخۆ و ستافی كتێبخانەی پەرلەمانی كوردستان و بەشداربوانی زانكۆكانی عێراق پێكهاتبون لە زانكۆی موستەنسریە ، تكریت ، موصل ، تەكنلۆجیای بەغدا و زانكۆی العراقیە و زانكۆی بابل و زانكۆی كوفە ، سیستەمی كۆها سیستەمێكی سەردەمی و جیهانی یە زۆرینەی كتێبخانە ئەكادیمی وتایبەت و گشتی و پەروەردەیەكان لە دونیای پێشكەوتن و تەكنەلۆژی ئەمرۆ لە جیهاندا ئەم سیستەمە بەكارێنن.

Tags