بەشی ئەندازیاری تەلارسازی کۆربەندێکی زانستی بەناونیشانی تەلارسازی لەنێوان کاری ئەکادیمی وکاری پیشەیی ئەنجامدا

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/١/٢٥ بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری کۆڕبەندێکی لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ لە ژێر ناونیشانی (تەلارساز لە نێوان کاری ئەکادیمی و کاری پیشەیی) رێکخست. سەرەتا سیمینار و پیشانگایێک بۆ کارەکانی تەلارساز (د.لؤی علي الجبوري) بەڕێوەچوو، سیمینارەکە لە ژێر ناونیشانی (تەلارسازی پێی گوتم: ئەزموونی ئەکادیمیەک) بوو٠

پاشان پانێڵێک بە سەرپەرشتی (پ.ی.د. صلاح الدین یاسین باپیر) و (پ.ی.د. فارس علي مصطفی) و (پ.ی.د. حامد ترکي هیکل) بەڕێوەچوو. شایانی باسە لیژنەی رێکخستنی کۆڕبەند بریتی بوو لە (پ.ی.د. حسین علي حسین) و (م. سوزان طاهر اسماعیل) و (م.ی. کارزان عبداللە شفیع) و (م.ی. ئاوات لطیف قادر). ئەمەو ژمارەیێکی بەرچاو لە مامۆستایان و تەلارسازان و قوتابیان ئامادەی ئەم کۆڕبەندە بوون٠

Tags