یەکەمین خویندنی دبلۆمی باڵا لەنێوان زانکۆ فرایبێرگی ئەڵمانی و زانکۆی سەڵاحەددین

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی (2019) و بە دەستپێشخەری لەلایەن ( ی.پ.د. عبدالقادر علی) و بە هۆی پێویستی زیاتری وڵاتەکەمان بە پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران لە حکومەت و کۆمپانیاکان لە بواره کا نی کوالیتی کۆنتڕۆڵی ئەندازیاری بە پێی پسپۆڕی یە جیاوازەکانی بەشەکانی ئەندازیاری، بەرنامەی دبلۆمی باڵای هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر و زانکۆی فڕایبێرگی ئەلمانی لە پسپۆڕی کوالیتی کۆنتڕۆڵ بۆ بەشەکانی ئەندازیاری داڕێژرا. ئەم بەرنامەیە یەکێکە لەو بەرنامە هاوبەشانەی کە هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامە ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوو زانکۆکە بە سەرپەرشتی رێکخراوی (DAAD)ی ئەلمانی و (ERASMUS+)ی ئەوروپی. ئەم بەرنامەیە لەلایەن (ی.پ.د. عبدالقادر علی) وهاوکاری پتەوی زانکۆی فڕایبێرگی ئەلمانی داڕێژرا ، بە شێوەیەك قوتابیانی بەشداربوو کۆڕسی یەکەمی وانەکانيان  لە زانکۆی سەلاحەدین – هەولێروەرگرت و (وانەکان لەلایەن مامۆستایانی هەردوو زانکۆکە ووترانە وە    ) لە هەولێر . وە  کۆڕسی دووەمی وانەکان لە سمستەری هاوینە لە ووڵاتی ئەلمانیا و لە زانکۆی فڕایبێرگ وەرگیران، بە جۆرێك بەشداربوانی بەرنامەکە بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی ئامادەبوونیان هەبوو لە کۆڕسەکە و بە سەرکەوتوویی پلەی دەرجوونیان بە دەستهێنا . هەروەها پڕۆژەی (توێژینه وە) ی زانستی دبلۆمی باڵاکەیان بە شێوەی پراکتیکی و لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی ئەلمانیا و لە تاقیگەکانی زانکۆکە بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە ئەنجامدا. سەبارەت بە نووسینەوەی پرۆژەکە (توێژینه وە) کە بە سەرپەرشتی هاوبەشی نێوان هەردوو زانکۆکە بووە. وە ئەم بەرنامەیە بە یەکەم بەرنامە هەژماردەکرێت لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان و لە ئێستاشدا ئاماداکاری دەکرێت بۆ ساڵی دووەمی پرۆژەکە و ئامادەکاری بۆ قوتابیانی نوێ.

 

قوتابی بەشداربوو : لاجان محمدشکری مصطفى

(بکالوریۆس لە ئەندازیاری شارستانی) ، ئەندازیار لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ، کە پرۆژەکەی لە ژێرناونیشانی:

  (Foam Glass as a new Construction material)

کە پرۆژەکەی لە سەر کەرەستەیەکی نوێ و سەردەمی بوو بۆ هەرێمی کوردستان کە لەپاشماوەی شووشەی شکاوی بێ کەڵك بەرهەم دێت ، ئەم شووشە شکاوانە کە هیج سوودێکیان نەماوە دەتوانرێت جارێکی ترکەلکی لیوەرگیرێت بە جۆرێك کە دەکریت بە پاودەرو لەگەڵ بابەتی تری بیناسازی(Additive (کرداری تێکەڵکردنی دەکرێت کە لە وڵاتی سویسرا هاوردە دەکرێت بە بڕی پێویست و بە شێوەیەکی زانستی ئەم جۆرە بابەتەی لێ بەرهەمدەهێنرێت. ئەم کەرستە بیناسازییە ساڵانێکە لە وڵاتانی ئەوروپا دۆزراوەتەوە و زیاتر لە (10) ساڵە لە هەموو بوارەکانی ئەندازیاری بیناسازی و ڕێگاوبان سوودی لێدەبینرێت لە بەکارهێنانی :

1-Retaining walls

2-Embankment fill over soft soils

3-Bridge abutments

4-Reduced lateral load of backfill

5-Lightweight fill over culverts and utilities

6-Underfoundation slab insulation and drainage

7-Insulation layer. Horizontal / vertical

8-Greenroofs

لە تایبەتمەندیە باشەکانی ئەو کەرەستەیە کێشی سووکە و نەگەیەنێرێکی ) عازل) باشە بۆ گەرمی و ساردی و دەنگ وە بەرگری بەهیزە بۆیە لە زۆربەی بوارەکانی ئەندازیاری سوودی لێدەبینرێت ، هەروەها سوودی هەیە لە پاك ڕاگرتنی ژینگە لە شوشەی شکاوی بێ کەڵك ((Recyclingبۆیە هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیك لە هەرێمی کوردستان بەکاریبهێنین.

قوتابی بەشداربوو : مهدی صدیق ابوبکر

(بکالوریۆس لە ئەندازیاری کارەبا) ، ئەندازیار لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خورمەلە، کە پرۆژەکەی لە ژێرناونیشانی:

  (Modeling Overheating Control Of Photovoltaic System By DASYLab)

کە پرۆژەکەی نوێ و سەردەمی بوو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. پرۆژەکە بریتی بوو لە دروستکردنی کۆنترۆڵ و مۆنیتەر بۆ سیستەمی ووزەی خۆر هەروەها کۆنترۆڵ کردنی پلەی گەرمی سیستەمی ووزەی خۆر کە لە کوردستان عێراق لە وەرزی هاوین پلەی گەرمی زۆر بەرز دەبێتەوە ، دەبیتە هۆی نزمبوونەوەی چوستی سیستەمی ووزەی خۆر و کەمبوونەوەی پاوەری دروستبوو لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە کۆنترۆلی پلەی گەرمی دەکرێت کە بە جۆرێک بە کەمکردنەوەی یەك پلەی سیلیزی (٥٪)ی چوستی زیاد دەکات بە تایبەت لە وەرزی هاوین دا ، هەروەها پڕۆژەکە شیکردنەوەی کوالیتی و نرخ و پلانی جێبەجێکردنی سیستەمەکە لە خۆ دەگرێت بە پشت بەستن بە سیستەمی نوێ کە لە دونیادا کاری پێ دەکرێت بە ناوی   (Plant Economics and Technology) ، هەروەها بە بە کارهێنانی پڕۆگرامی (دازیلاب) بۆ دروستکردنی مۆدێل بۆ کۆنترۆڵ و مۆنیتەرکردنی سیستەمەکە و بەکارهێنانی کۆمەڵێك ئامێری کۆنترۆڵ دیجیتاڵی و ئەنەلۆگی سەردەمیانە لە وڵاتی ئەلمانیا ، هیوادارم لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگی بەو جۆرە پرۆگرامانەی وەك دبلومی بالای هاوبەش بدرێت بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی ئەندازیارەکانمان بەربەست لە پێش پێشکەوتنی وڵات دروست نەکرێت. لە وڵاتانی ئەوروپا بە هەموو شێوەیەك هاوکاری ئەو قوتابیانە دەکریت کە ئارەزووی کار و بیری نوێیان هەیە من بەش بە حالی خۆم لە بوارەکەی خۆم کە ئەندازیاری کارەبایە زۆر سوودمەند بووم لەو پڕۆگرامی هاوبەشە ئومێدەوارم بەردەوام بێت بۆ گشت قوتابیان و ئەندازیارانی ئارەزوومەند.

Tags