کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ خوێندنی ئەمسال بەشێوەی الکتڕۆنی

   کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ خوێندنی ئەمسال بەشێوەی الکتڕۆنی بە لەبەرچاوگرتنی وخۆپاراستن لەڤایرۆسی
کۆرۆنا کۆلێژی ئەندازیاری لەڕۆژانی ڕابردوو ھەولێکی جدی خستەگەڕ تاوەکو ئامادەکاریەکی تەواو بکات بۆ خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەی الکتڕۆنی بۆقوتابیانی تاکو خوێندنی ئەمسالیان بەفیڕۆ نەچێت, بۆ ئەم مەبەستە ھەلسان بە دروست کردنی خشتەی وانەکان بەشێوەيك قوتابی بتوانێت لەڕێگەی ئەم خشتەیەوە راستەوخو بگاتە وانەکانەكانى كە لەوه دانراوە و هەر وەها لەگەل مامۆستاکەی گفتوگۆ بکات بەپى كات و ساتى ديارى كراو٠

   مامۆستایانی بەرێز و قوتابیانی خۆشەویست

Electronic Lectures Schedule

بە خۆشحالیەوە لە دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زؤر توانیمان پرۆژەیێک دابمەزرێنین کە بە هۆیەوە بە ئاسانترین رێگە مامۆستا بتوانێت زانیاری و وانەکان بگەینێت بە قوتابیان و هەرکاتێک پیویست بوو مامۆستا دەتوانێت وانەی راستەوخۆ بداتە قوتابیان و بە ئاسانترێن شێوە لە رێگەی پرۆگرامی (زووم) پەیوەندی بە قوتابیانەوە بکات٠

قوتابیان لە رێگای خشتەی وانەکانەوە تەنها بە یەک کلیک لە رێگەی کۆمپیوتەر یان سمارت فۆن و تابلێت دەتوانن بگەن بە هەموو زانیاریێک کە مامۆستای وانە بۆی ناردوون و هەروەها رێنمایی تایبەت بە چۆنیەتی بە کارهێنان ئامادە کراوە دەدرێتە قوتابیانی خۆشەویست٠

لە ئیستادا کەدەوام نیە،مامۆستایان دەتوانن ھەر زانیاری پێویست بێت ویان وانە بۆقوتابیان لەدڕایڤ ی تایبەت بنێرین،یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەقوتابیانەوە بکەن.قوتابیان دلنیادەکەینەوە تاکاتی دەرچوونی بڕیار لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ھیچ وانەیەک بۆیان ھەژمار ناکرێت بۆ تاقیکردنەوەکان ولەئێستادا بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بەزانیاری زیاترە لەوانەکانیان و ئەوانەی لێیان ڕۆیشتووە وەک زانیاری بۆخۆیان کەلکی لێوەردەگرن.سەبارەت بەکاتی وانەکان،لەخشتەی وانەکانی دەوام وەرگیراوەو .لەئێستادا پابەندبوون بۆ مامۆستایان وقوتابیان مەرج نیە٠
ئەم پرۆژەیە تەنھا بۆ خزمەت کردنی قوتابیان دروست کراوە بۆ فێربوونی زیاتر لەگەل خوێندنی ڕۆژانەیان لەکۆلێژو ڕێگا بە مامۆستایان دەدات بەشێوەیەکی ئاسان زانیاری بەقوتابیان بگەیەنێت وھەرکات پێویستی کرد بەئۆنلاین چاو پێکەوتنیان لەگەل بکات٠
سوپاسی بەڕێزان سەرۆک بەشەکان وبڕیاردەرەکان وبەرپرسی ئایتی کۆلێژو ئایتی سەرۆکایەتی زانکۆ دەکەین بەشداریان لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە٠

Tags