ژیاننامەی مامۆستای خوالی ی خۆشبێت(د.سرھنگ مصطفی حسێن)

بە داخ و پەژارەیێکی زۆرەوە دیسانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی یەکێک لە مامۆستا بە تواناکانی کۆلێژی ئەندازیاری گرت و کۆتایی بە ژیانی پڕ بەخششی هێنا، ئێمە وەک راگرایەتی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران وقوتابیان لە یەزدان دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبیت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری کەسوکاری بداتەوە٠
خوالێخۆشبیت د. سەرهەنگ مصطفی حسین (مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری ـ زانکۆی سەڵاحەدین) پسپۆر لە بواری ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو ساڵی ۱۹٦۸ لە هەولێر لەدایکبووە، و لە بنەماڵەی سەیدەکانە، خەڵکی گوندی گردعازەبانە. خێزان دارەو خاوەنی شەش مندالەو ٣کورو ٣کچ ساڵی ۱۹٨٥ لە زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و ساڵی ۱۹۸۹ بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی بەدەستهێناوە و پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی زانکۆ لە بەغدا بەدەستهێناوە. لەسالی ١٩٩٢لەکۆلێژی ئەندازیاری دامەزراوە دواتر لەسالی ٢٠٠٢بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە٠

ساڵی ۲٠۱۳ بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی سوانزی لە بەریتانیا بەدەستهێناوە، و لە بەر لێهاتوویی ئەوکاتە داوای لێدەکرێت لە بەریتانیا بمێنێتەوە، بەڵام د. سەرهەنگ ئەمە رەت دەکاتەوە و دەگەڕێتەوە کوردستان بۆ خزمەت کردن. لە چەندین کۆنفرانسی زانستی و وۆرکشۆپ بەشداری کردووە٠

ژمارەیێکی زۆر سیمیناری لە بواری پسپۆری خۆی پێشکەش کردووە. ژمارەیێک توێژینەوەی لە گۆڤارە زانستیەکان بڵاوکردۆتەوە٠

مخابن لە ۲٠۲٠/۹/٤ کۆچی دوایی کرد و چووە بەر دلۆڤانی خودا٠

Tags