قوتابیەکی کۆلێژی ئەندازیاری لە پێشبرکێ ی کۆمپانیای ھواوی لەسەر ئاستی عێراق یەکەم دەبێت

قوتابی(ابراھیم عمر) یەکەم دەبێت لەسەر ئاستی عێراق لەپێشبرکێ ی کۆمپانیای ھواوی بۆ تکنلۆجیاو زانیاری ونیتوۆرک بۆسالی٢٠٢١/٢٠٢٠
پێشبرکێکە بەسێ قۆناغ پێک دێت.قۆناغی یەکەم ھەموو عێراق بەشداربوون. ٤٠قوتابی چووە قۆناغی دووەم.لە قۆناغی سێ یەم تەنھا سێ قوتابی ھەلبژێردران٠
قوتابی (ابراھیم عمر) قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری لەبەشی پرۆگرمسازی وئینفۆرماتیکس پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لەم پێشبرکێیە لەسەر ئاستی عێراق. قوتابی (حارث محمد) زانکۆی موصل دووەم بوو. قوتابی (بلال محمد) لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سێیەم بوو لەم پێشبرکێی٠
ئەم سێ قوتابیە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن لە پێشبرکێ ی یەکەم کە لەکۆمپانیای ھواوی دەکرێت لەسەر ئاستی ولاتانی رۆژھەلاتی ناوەراست٠
زانکۆی سەلاحەدین ھەلساوە بەدابین کردنی شوێن بۆ راھێنان بۆ ئەو قوتابیانە کەبەشداری ئەم پێشبرکیە کەلەسەر ئاستی رۆژھەلاتی ناوەراست لە بەرواری ٢٠٢٠/١٢/٢٢ دەکرێت٠

Tags