کۆلێژی ئەندازیاری یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر خوێندنی ئۆنلاین بەسەرکەوتووی ئەنجامدا

کۆلێژی ئەندازیاری لەمانگی شوباتەوە لەڕێگەی دوو لێژنەوە.لێژنەی پرۆسەی بۆلۆنیاو لێژنەی موودڵ دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ خوێندنی ئۆنڵاین لە ئەگەری وەستانی دەوام ٠
سەبارەت بەپرۆسەی بۆلۆنیا کە بۆ قۆناغی یەکەم پەیڕەو دەکرێت لەسەرەتای سیمیستەری دووەم ھەموو پرۆسەکە بوو بە ئەلیکترۆنی وھەرچەندە قوتابی وانەکانی لەپۆل وەردەگرێت بەڵام ھەموو ئەرکەکان وھەروەھا ئەوکارانەی کەپەیوەندیان بە مامۆستاو قوتابی ھەبووە بە ئەلیکترۆنی کرابوو،لەسیستەمی کۆرسات وساڵانە مامۆستایان لەکۆلێژی ئەندازیاری سیستەمی موودڵ بەکار دێنن، دوای ئامادەکاری تەواو وانەکان بەشێوەی ڤیدیۆ ئامادەکراوە ولەگەڵ ئەرکەکان دەدرێنە قوتابیان ٠

بەمەبەستی خوێندنی ئۆنڵاین پڕۆگرامی لەگەڵ چۆنیەتی بەکار ھێنانی کەبەشێوەی ڤیدیۆ ئامادەکراوە خراوەتە بەردەستی ھەموو مامۆستایان وڕۆژی پێنچ شەمە ڕێکەوتی٢٠٢٠⁄٣⁄١٩ یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجامدرا کەزیاتر لە(٧٠) قوتابی تێیدا بەشداربوون . ئەم تاقیکردنەوە لەلایەن بڕیاردەری بەشی پڕۆگرامسازی (م.سلڤا حکمت) بەپێشکەش کردنی وانەیەک بەسەرکەوتووی بەڕێووەچوو٠

لەکاتی درێژکردنەوەی پشوو بۆ دوایی ٢٠٢٠⁄٤⁄١ ھەموو ئامادەکاریەکان تەواو بووە بۆ پێدانی وانەکان وئەرکەکانی قوتابی بەڕێگای سیستەمی ئەلیکترۆنی وموودڵ وبەشداری ڕاستەوخۆی قوتابیان لەوانەکانیان لەگەل مامۆستاکانیان بەخشتەیەکی دیاری کراو بەڕێگای پڕۆگرامی زووم ٠
جێگای ئاماژەیە لەسەرەتای پڕۆسێسەکە بەڕێگای چەندین گروپی ڤایبەر کەڕاستەوخۆ لەلایەن ڕاگری کۆلێژ پڕۆفیسۆر(د.نژاد احمد حسێن) سەرپەرشتی دەکراو بەڕێزان بەرپرسی پرۆسەی بۆڵۆنیاو پڕۆفیسۆر(د.محمد عبدالباقی) و بەرپرسی ئایتی ولێژنەی موودڵی کۆلێژ بەڕێز(م.مروان عزیز) تێیدا بەشدار بوون ھەموو ئامادەکاریەکان بۆمامۆستایانی کۆلێژ فەراھم کرا ٠

ھەروەھا بەرێزان سەرۆک وبریاردەری بەشەکان ولێژنەکانی بۆلۆنیاو موودڵ وئایتی ونوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژ لەم ماوەیە بەڕۆژو بەشەو سەرقالی بەدواداچوونی کارەکان وچارەسەری گرفتەکانی تایبەت بەمامۆستایان وقوتابیان بوون ٠

Tags