کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی دهۆک سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتیان بەست

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٣/٧ کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی دهۆک سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتیان بەست لە ژێر ناونیشانی (پارێزگاریکردنی سەرچاوەکانی ئاو و مەترسیەکانی لافاو : بەرەنگاریکردن و چارەسەرەکان) بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری هەولێر و بەڕێزان راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی دهۆک و راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و کارگێڕی کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابیان. لەم سیمپۆزیۆمەدا چەندین سیمیناری زانستی دەربارەی تەوەری سەرەکی سیمپۆزیۆمەکە لە لایەن کەسانی پسپۆر و شارەزا پێشکەش کران و گفتوگۆیەکی تێر و تەسەڵ دەربارەی بابەتە پێشکەشکراوەکان لە لایەن ئامادەبوانەوە کرا٠

شایانی باسە بەڕێز (پ.د. دانا خدر مولود) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی سەڵاحەدین سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی سیمپۆزیۆمەکە بوو و بەڕێز (پ.ی.د. جێمس حسدۆ) راگری کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی دهۆک هاوسەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی سیمپۆزیۆمەکە بوو٠

Tags