بڕوانامە تەواوکردنی خولی بەھێزکردنی ئەندازیاری بەسەر ئەندازیارانی بەشداربووی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دابەشکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری ٢٠٢١/٩/٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز (دانا عبدالکریم) وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و بەڕێزان بریکارانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و (پ.د. نژاد احمد حسین) راگری کۆلێژی ئەندازیاری و (م. بنیاد خەزنەدار) یاریدەدەری راگر و (پ.ی.د. فیرۆشا) بەڕێوەبەری نووسینگەی راوێژکاری و مامۆستایانی کۆلێژ، بڕوانامەی تەواوکردنی خولی بەهێزکردنی ئەندازیاری بە سەر ئەندازیارانی بەشداربووی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دابەشکرا، شایانی باسە خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند و لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای پسپۆری کۆلێژی ئەندازیاری وانەکان وترانەوە٠

مامۆستایانی راھێنەر

١- پ.دعمر قرنی

٢- پ.ی.د.ئاسۆ فائز

٣- پ.ی.د.رزگار علی

٤- پ.ی.د.فیرۆشا صالح

٥- پ.ی.د.یوسف اسماعیل

٦- پ.ی.د.ھڤال عبداجبار

٧-د.احمد محمد

Tags