پێشوازی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە وەفدێکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین

رۆژی چوار شەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، پێشوازی لە وەفدێکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین کرد. وەفدەکەی زانکۆی سەڵاحەدین لە بەڕێزان مامۆستا سیروان محمد جێگری ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و، مامۆستا سرود فواد بڕیاردەری بەشی میوزیک و، مامۆستا ئامانج غازی مامۆستای بەشی میوزیک پێکهاتبوون. پاشان بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، تیادا هەردولا گفتوگۆیان دەربارەی پتەوکردنی چالاکییە هونەرییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرد، هەروەک بڕیاردرا لە چوارچێوەی کۆنفرانسی توێژینەوەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕیندا کۆنسێرتێکی موزیک و ستران بۆ خوێندکارانی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە زانکۆی ڕاپەڕین سازبکرێت.