لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی شێوەكاری بۆ ساڵی خۆێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩

لە درێژەی کارو چالاکیەکان بەشی شێوەكاری كۆلێژی ھونەرە جوانەكان / زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر

بۆ ساڵی خۆێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩

بەناوی سەرۆكایەتی بەشی شێوەكاری سوپاس بۆ راگرایەتی كۆلێژ ( بۆ پشگیری كردنیان) و سوپاس بۆ گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی دلسۆزی بەشی شێوەكاری و سوپاس بۆ گشت قوتابیانی ماندونەناس

:کارو چالاکیەکان

١- رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٨/١١/١ کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی سمنارێک لەلایەن مامۆستا (گارا) پێشکەش كرا لە کۆلێژ  لە بەشی شێوەکاری دەربارەی ھونەرێ شێوەکاری مۆدرێن

٢-سیمینارێک بۆ نووسەر و ڕاهێنەرى پەروەردەیى (ڕەوەند محەمەد جەمیل)، لەژێر ناوى (هونەر لەسێبەرى ئایدیۆلۆژیا) پێشکەش كرا . لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٢ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی لە بەشی شێوەکاری

٣- سازدانی وۆرکشۆپ لەژێر ناونیشانی (دامەزراندنی کار و بە بازارکرنی ھونەر) لەلایەن بەرێز ( دـ کامران حسن حسین) . لە رۆژی پێنج  شەممە رێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥ کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی لە بەشی شێوەکاری

٤-سازدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (سنوور و بەربەستەکان) لەلایەن گەورە هونةرمةندى ئیسپانی ( ئەلبێرتۆ لۆماس) . لە رۆژی پێنج  شەممە رێکەوتی ٢٠١٨/١١/٢٢ کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی لە بەشی شێوەکاری

٥- سیمینارێک بۆ مامۆستا (قەرەنی جەمیل)، لەژێر ناوى  (مردنی هونەر و زیندووبوونەوەی.) پێشکەش كرا . لە رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٠١٨/١٢/١٦ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی لە ھۆلی A2 لە بەشی شێوەکاری

٦-كردنەوەی پیشەنگایەک بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارە بەسەرپەرشتی مامۆستا نامۆ بۆ بەرز راگرتنی رۆژی ئالا

٧- بەشی شێوەکاری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان زانکۆی سەلاحەدین  لەگەل ريكخراوى ئارت ماتيكاى کەنەدی بە هاوبەشی لەگەل ريكخراوى موصل بو بنيات نانەوە

:ھەلدەستێ بە ئەنجامدانی چەند کارێکی ھونەری خۆبەخشی

:کارەکانیش وەک پەیامێکە گەنجانی موصل لەرێگای ھونەرەوە ئاراستەی حکومەتی ھەرێم و خەلکی کوردستان دەکەن کە لەم سێ تەوەرەی خوارەوە کۆدەکرێتەوە

یەکەم : باوەشکردنەوەی خەلکی كوردستان و حوکومەتی  هەرێم لە کاتی ناخوشيەکان و داگیر کردنی موصل لەلایەن داعش     

دووەم: دروست كردنى پەیوەندی لە نێوان گەنجانی موصل و هەولێر     

سێ یەم: پەیامی ھونەرمەندانی  موصل وەک دەست خوشيەک و سوباس گوزاريەک بۆخەلکی كوردستان وةك وةفايةك     

٨- ئەنجامدانى هونەری لە دەرەوەی کۆلێژ

ئەنجامدانى كارى هونەری دیواربەندی لە لایەن قوتابیان (جیھاد)و (موسلم) لە  بەشی شێوەکاری     

  ٩- سیمینارێک بۆخاانمە هونەرمەندی ئەڵمانی ( بربارا کاڤن ) لەژێر ناونیشانی (هونەری کارکردن لەکارە هونەریەکانی خۆیدا) پێشکەش کرا. لەرۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١/٢٤ کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی لەبەشی شێوەکاری

١٠- سازدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی ( توخمە سەرەتاییەکانی ھونەری شێوەکاری) لەلایەن بەرێز ( علی رەزا ) قوتابی دکتورا لە ولاتی ایرلند . لە رۆژی پێنج  شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١/٣١ کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی تاکو ٢:٠٠ نیوەرۆ لە بەشی شێوەکاری

‏‎١١- ئەنجامدانی چەند کارێکی ھونەری دیواربەندی لە لایەن چەند قوتابیەکی دلسوزی کۆلێژی ھونەرەجوانەکان بەشی شێوەکاری  بۆ بەشى كارگێرى ياسايى لە پەيمانگەى تەكنيكى خەبات

١٢- کردنەوەی پیشەنگای قوتابیانی قوناغی چوارەمی بەشی شێوەکاری وێنەکێشان لە کۆلێژی  کارگێری و ئابوری  زانکۆی سەلاحەدین بەبۆنەی ئاھەنگی یەکتر ناسین

١٣- ئيمرۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٢/١٧ پێشەنگای ھاوبەشی قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێ یەم ی بەشی شێوەکاری  بە سەرپەرشتی مامۆستا سیروان رفعت بەرێوە چوو

١٤- بە‌ژداری كردنی قوتابیانی بە‌شی شێوە‌كاری بە‌ ناوی كۆلێژی ھونە‌رە‌ جوانە‌كان زانكۆی سە‌لاحە‌دین لە‌ پێشانگای نێودە‌ولە‌تی لە‌ پاركی سامی عبد الرحمن له ھە‌ولێر  بە‌ ئە‌نجامدانی  كاری ھونە‌‌ری وێنە‌كێشان و سیرامیك بە‌ شێوە‌ی راستە‌و خۆ  …        رۆژی دوو شە‌ممە‌ ٢٠١٩/٢/١٨       كاتژمێر ١١:٠٠ ی بە‌یانی

١٥-  رۆژی  یــەک شەممە ٢٠١٩/٢/٢٤ 

گەشتی زانستی کۆلێجی هونەرە جوانەکان بۆ(مۆزەخانەی هەولێر بۆ بەرد و گەوهەرەکان)

١٦- رۆژی  بينج شەممە ٢٠١٩/٢/٢٨ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی، لەلایەن خانمه هونە‌رمە‌ندی بە‌ریتانی (تريسي ميرى) ھە‌لگری بروانامە‌ی ماستە‌ر لە‌ بواری ھونە‌ر و مامۆستا لە‌ زانكۆی كوردستان، سمنارێک ‌ پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی ( ‌‌كار كردن بە‌ شێوازی گروپ) لە کۆلێژ  بەشی شێوەکاری بە ئامادەبوونی راگری كۆلێژ و بە‌شێك لە مامۆستایان و قوتابیان

١٧- رۆژی  دوو شەممە ٢٠١٩/٣/٤ کاتژمێر ١١:٣٠ ی بەیانی لە‌ كۆلێژی ھونە‌رە‌جوانە‌كان سمنارێك سە‌بارە‌ت بە‌ سیستە‌می خوێندنی بۆلونیا  بۆ مامۆستایانی كۆلێژە‌كە‌مان پێشکەش کرا

لە‌ لایە‌ن  بە‌رێز (پ.د فاروق امام حوێز)  بە‌ ھاوكاری بە‌رێز (پ.د نبیل  عادل فخري) بە‌رێوە‌بە‌ری دلنیایی جۆری و پە‌رە‌پێدانی پرۆگرامە‌كان زانكۆی سە‌لاحە‌دین

١٨-ئە‌نجامدانی  كاری ھونە‌ری (مۆزایك) بۆ سە‌رۆكایە‌تی زانكۆی سە‌لاحە‌دین

١٩- رۆژی ۲۰۱۹/۳/۷ کردنەوەی پیشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری کۆمەڵێک لە قوتابیانی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان .لەناو زانکۆی کوردستان

٢٠- بە‌ژداری كردنی ھە‌ردوو قوتابی قۆناغی دووە‌می بە‌شی شێوەكاری  (سۆران)&(راقیە‌) لە‌ پە‌نێلێك بە‌ بۆنە‌ی ٨ ی مارس بە‌ ئە‌نجامدانی كاری راستە‌وخۆ

٢١-رۆژی  چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/٤ کاتژمێر ١٠:٣٠ ی بەیانی لەلایەن  (پرۆفيسۆر دكتۆر صباح شوكت زهاوى) لە زانكۆی ئەكادمیای ھونەر و دیزاین لە وڵاتی سلوفاكيا  سمنارێک بۆ مامۆستایان و قوتابیانی بەشی شێوەکاری لقی دیزاین پێشكەش كرد

٢٢- رۆژی  سێ شەممە ٢٠١٩/٤/١٦ ڵەڵایەن نوێنەری (معرض رؤى عربية للفنون) خەلاتی رێزلێنان بەخشێنرا بە ھونەرمەند (دارا محمد على) وەك ھونەرمەندێكی نوخبەی شاری ھەولێر كە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوامە لە خزمەتكردنێ ھونەری شێوەكاری

٢٣- رۆژی  یەك شەممە ٢٠١٩/٤/٢١ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی، لەلایەن گەورە هونە‌رمە‌ند (دارا محمد علي) سمنارێک پێشكەشكرا لە ژێر ناونیشانی ( له پشت ئاوێنەی تابلوكانمدا…ئاوێنەیەكی تڕ خۆى شاردوتەوه)‌ لە بەشی شێوەکاری بە ئامادەبوونی بە‌شێك لە مامۆستایان و قوتابیان پاشان (١٥) تابلۆیەی ھونەرمەند نمایش كرا كە پەیەوەندی ھەبوو بە ناوەرۆكی سمنارەكە

٢٤- رۆژی  سێ شەممە ٢٠١٩/٤/٢٣ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی، لە لایەن قوتابی ماستەر  (ژیلە عدنان) سمنارێک پێشكەشكرا لە ژێر ناونیشانی ( تقنیات السطح البصري لمرحلة ما بعد الحداثة في اعمال فناني کوردستان)‌ لە بەشی شێوەکاری بە ئامادەبوونی بە‌شێك لە مامۆستایان و ليژنەی زانستی بەش

٢٥- لەهۆلی سینەماوشانۆ کورتە فیلمی خۆشەویستی نیشتیمان  کە لەدەرهێنانی م توانا مرجان بوو نمایش کرا ،بە ئامادە بوونی ڕاگری کۆلیژ بەرێز پ.ی . دکتۆر عەلی محمود جۆکل و سەرۆکی بەشی شێوەکاری م سامی خۆشناو مامۆستانی قوتابیانی کۆلیژ.

٢٦- گەشتی زانستی قوتابیانی قوناغی یەكەمی بەشی شێوەكاری كۆلێژی ھونەرەجوانەكان زانكۆی سەلاحەدین بۆ پەرستگای لالش لە ٢٠١٩/٤/٢٨

٢٧- رۆژی  یەك شەممە ٢٠١٩/٤/٢٨ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی، لەلایەن هونە‌رمە‌ند (محمد اسماعيل عثمان) سمنارێک پێشكەش كرا لە ژێر ناونیشانی (ئەزمونی كارە ھونەریەكانم)‌ لە بەشی شێوەکاری بە ئامادەبوونی بە‌شێك لە مامۆستایان و قوتابیان

٢٨- كردنەوەی ڤیستڤالی سالانەی كۆلێژ  لە رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٩/٥/٢ كاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە كۆلێژ  بەرێوە چوو

٢٩– بەژداری كردن لە خولی تۆپی پێ کۆلیژی هونەرە جوانەکان

٣٠ بەژداری كردن لە دووەمین كونفرانسی پێشبركیی سالانەی قوێابیانی زانكۆ

‏‎٣١-ئەنجامدانی چەند کارێکی ھونەری دیواربەندی لە لایەن چەند قوتابیەکی کۆلێژی ھونەرەجوانەکان بەشی شێوەکاری  بۆ كۆلێژی زمان

********************************

سەرۆكایەتی بەشی شێوەكاری

Leave a comment

rtp lakutoto prediksi lakutoto situs toto situs toto situs togel slot gacor toto togel 4d lakutoto laku toto laku toto laku toto laku toto slot gacor lakutoto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto lakutoto agen togel terpercaya situs togel slot gacor toto macau toto togel situs toto situs toto lakutoto situs togel slot gacor bandar togel lakutoto lakutoto situs togel toto slot situs toto situs toto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto togel 4d lakutoto situs toto laku toto lakutoto lakutoto toto slot lakutoto toto togel lakutoto situs toto agen togel lakutoto situs toto lakutoto slot gacor toto slot lakutoto bandar togel situs toto lakutoto lakutoto situs toto situs toto situs toto toto togel situs toto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto situs toto bandar togel situs toto situs toto toto macau toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto dapurtoto toto togel toto slot toto slot bandar togel situs toto bo togel situs toto toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto