بە ئامادەبوون و پشتیوانی بەڕێزان مامۆستا سیراون مەحەمەد یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژی هونەرە جوانەکانی هەولێر ، مامۆستا سروود فواد بڕیاردەری بەشی موزیک ، مامۆستا چیایی کەمال مامۆستای بەشی موزیک … لەژێر سەرپەرشتی مامۆستا (ئامانج غازی) و مایسترۆ و ئامادەکارو دابەشکاری بەرهەمەکان
ئۆرکسترای زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلیژی هونەرە جوانەکان -بەشی موزیک .. میوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری دهۆک – بەڕێوەبەرێتی هونەری موزیکی دهۆک بوو
ئەندامان و بەشدارانی ئۆرکسترا لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢-٤-٢٠١٩ لە هەولێری پایتەختەوە بەرەو دهۆکی دەلال بەڕێکەوتن، لەکاتی گەیشتنیان بۆ زانکۆی دهۆک لەلایەن هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و لایەنی پەیوەندی دارەوە پێشوازی کران و بە گەرمی بەخێرهاتن کران ..
ئۆرکسترا دەستی بە ئامادەکاریەکان کرد بۆ نمایش … لە ڕۆژی دواتر واتە ٢٣-٤-٢٠١٩ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و ستافی زانکۆی دهۆک و بەتایبەت ئامادبوونی هونەرمەندی گەورەی کورد (د. دڵشاد حەمەسەعید) و زۆربەی هونەرمەندانی دهۆکی دەلال و جەماوەرێکی چەند سەد کەسی ، کۆنسێرت دەستی پێکرد