رۆژی چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، بەڕێز (پ.د. وەلی محمود حمد) سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پێشوازی لە وەفدێکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین کرد.
وەفدەکەی زانکۆی سەڵاحەدین لە بەڕێزان مامۆستا سیروان محمد جێگری ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و، مامۆستا سرود فواد بڕیاردەری بەشی میوزیک و، مامۆستا ئامانج غازی مامۆستای بەشی میوزیک پێکهاتبوون.
پاشان بەڕێز (پ.د وەلی محمود حمد) سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، تیادا بڕیاردرا لە چوارچێوەی فێستڤاڵی کۆڵێژی هونەرە جوانەکانی ، زانکۆی سەلاحەدین ميوانداری کۆنسێرتێکی موزیک و ستران لە ڕێکەوتی ڕۆژی دووشەممە ١٥ /٤ بۆ قوتابیانی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە زانکۆی کۆیە بکات .