رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۸/٤/۲۰۱۹ لە زانکۆی راپەڕین لە شاری ڕانییەی خۆشەویست کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی ئۆرکێسترای زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر/ کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەڕێوە چوو بە ئامادەبوونی یاریدەدەری کولێژی هونەرەجوانەکانی هەولێر م. سیروان و بریاردەری بەشی موزیک م. سرود فوئاد و هەریەک لە مامۆستیایان م. ئامانج غازی و م. چیایی کمال قوتابیانی خۆشەویستی کۆلێژەکەمان کۆنسێرتەکە بەڕێوەچوو و بوە جێگای دڵخۆشی سەرجەم ئامادەبوان و قوتابیان و سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پاشان دیاری رێزلینان لە لایەن یاریدەدەری زانکۆی ڕاپەڕین د.فاروق بەخشرایە کولێژی هونەرو بەشی موزیک لەلایەن م. ئامانج غازی وەرگیرا.دواتر بەڕێز مامۆستا سیروان ی. ڕاگر یەکێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی قوتابی “خۆزگە حەسەن”ـی بەدیاری بەخشیە زانکۆی ڕاپەڕین