پێشانگەی کۆلیژی هونەرە جوانەکان کرایەوە
ئەمڕۆ کاتژمێر دەی بەیانی ڕێکەوتی٢٠٢١/٢/٢٨ کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین پێشانگای بەشی شێوەکاری ساڵانەی خۆی بە چاوێری بەڕێزان پ.د.جەوهەر فەتاح سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و بەڕێز ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دوو و مامۆستا لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و ئامادەبووان کردەوە , لە پێشانگاکە پێنجسەد بەرهەم خراوەڕوو, کە بریتین لە وێنەکێشانی سەر کاشی, سیرامیک, گرافیک, تابلۆی ڕەنگی زەیتی, تابلۆی ڕەنگی ئاوی, هێڵکاری, جێگەی باسە بۆ یەکەمجار لە مێژووی هونەرە جوانەکان بەرهەمەکان جگە لە نمایشکردن, دەفرۆشێنەوە, ئەمەش بۆ بەبازاڕکردن و زیاتر گرنگیدانە بە بەرهەمی خۆماڵی و دەستڕەنگینی ناوخۆ٠.