رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٣/٢ گروپی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەشدارییان لە چالاکییەکانی لقی دەوروبەری ھەولێری(ی.ق.ک) کرد. چالاکییەکە بە بۆنەی١٨ـی شوبات یادی (٦٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ھەڤاڵ بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی١٦ـی پ.د.ک و ھەڤاڵ نێچێرڤان حسێن سکرتێری ی.ق.ک و ھەڤاڵ بایز زراری ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ھەولێری پ.د.ک و ھەڤاڵانی کارگێرانی لق ھەڵسا بە ئەنجامدانی کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی فراوان و بەچەندین بڕگەی ھونەری و جۆراوجۆر بەرێوەچوو.1