بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٣/٨ لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی (م. محمد صاحب) له کۆلێژەکەمان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژەکەمان (د. ئیدریس قادر باڵەک)، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری وپرۆگرامەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین و سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، بەخشرا بە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، لەپای بەدەستهێنانی پلەی شایستە، وەک مامۆستای نمونەیی وسەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری، بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٠-٢٠٢١.

Leave a comment